کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت

15:18 - 23 گەلاوێژ 2721

کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریی لە کوێستانەکانی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە و کۆڵبەرێکی دیکە لە کاتی هەڵهاتن بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخ بریندار بووە. بەپێی هەواڵی ناوندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی هەینی ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری بێتووشی سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکیان بە ناوی"سۆران ڕەسووڵی" خەڵکی گوندی کانی ڕەش، بە قورسی بریندار کردووە و بۆ چارەسەری پزیشکیی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان. هەروەها کۆڵبەریکی دیکە بە ناوی "جەلیل زەینی" لە کاتی هەڵاتن بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخ بە سەختی برینداربووە و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سەردەشت گوازراوەتەوە.