کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕيوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

15:48 - 25 گەلاوێژ 2721

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوون. بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوون. تێکۆشەرانی دێموکرات بەتایبەتی لە شارەکانی ئاودانان و مەلەکشاهی سەر بە ئیلام، کرماشان جوانڕۆ، سنە، بانە، بۆکان و سەقز بە تراکتی تایبەت بەو بۆنەیەوە، پیرۆزباییان لە خەڵکی کوردستان کردووە. جێی ئاماژەیە کە بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە چەند گرووپدا لە شاری بانە، ئەرکدار کراون کە درووشم و تراکتەکانی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ، لە شاری بانەدا بسڕنەوە و لە شاری مەهابادیش، جاش و بەکرێگیراوان لە دەوروبەری کێوکانی زاڵ بەسەر شاری مەهاباد، بەتایبەتی كێوی خەزاییدا دەسوڕێنەوە تاکوو پێش بە چالاکیی تەبلیغی تێکۆشەرانی دێموکرات بگرن.