کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی پیرانشار

15:37 - 28 گەلاوێژ 2721

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چالاکییەکی تەبلیغی بەربڵاویان لە ناوچەی پیرانشار بەڕێوە بردووە. بەپێی هەواڵی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەندامان ولاینگرانی حیزب لە شاری پیرانشار بەبۆنەی ٢٥ی گەڵاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە مەزن و مێژووییە و سەرەڕای هەوڵ و گوشاری هێزەکانی ڕێژیم ئێران لە نێوخۆ بۆ پێشگرتن لە چالاکییەکان ئەندامانی حیزب، بە بڵاوکردنەوەی وێنە و تراکتی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ چالاکییەکی بەربڵاویان تەبلیغییان بەڕێوەبرد. ئەو شوێنانەی کە لە پیرانشار بە درووشم و تراکتی تایبەت ڕازێندراونەتەوە بریتین لە شەقامی سەعدی، زەرگەتەن، شەقامی حاجی سەیدبرایم، شەهرەک و کەمەربەندی ئیمام جومعە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەندامانی حیزبی دیموکرات لە ناوچەی پیرانشار دەکا، هیوای ساغی و سڵامەتی و بەردەوامبوون لە ئەرکە نیشتمانییەکەیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێ.