کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سنە: سڕینەوەی زمانی کوردی لەسەر تابلۆ فەرمییەکانی زانکۆی کوردستان

15:32 - 30 گەلاوێژ 2721

بەسیجی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە دەستی کردووە بە سڕینەوەی ئەو هێما و نیشانانەی کە ڕەنگ و بۆنی کوردبوونیان پێوە دیارە. بەسیجی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە دەستی کردووە بە سڕینەوەی ئەو هێما و نیشانانەی کە ڕەنگ و بۆنی کوردایەتییان پێوە دیارە و ئەم هەنگاوەی بەسیجی زانکۆی کوردستان بووە بە هۆی ناڕەزایەتیی چالاکانی خوێندکاری زانکۆی کوردستان و تا ئێستاش بەرپرسانی زانکۆ بەرانبەر ئەم کردەوە سەرەڕۆییانەی بەسیج، بێ‌دەنگ ڕاوەستاون. جێی ئاماژەیە کە بۆ یەکەم‌جار بە فەرمی، خوێندنی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە ساڵی ١٣٩٤ـەوە بە هەوڵ و ماندووبوونی چالاکان و دڵسۆزانی زانکۆی کوردستان و پارێزگای سنە دەستی بەکار کرد و تابلۆکانی ئەم زانکۆیە لەو کاتەوە بە دوو زمانی کوردی و فارسی نووسراوە. شایانی باسە کە پێشتر، دام و دەزگا ئەمنییەکانی ڕێژیم و بەسیجی زانکۆی کوردستان زۆرجاران دژکردەوەیان بەرانبەر بە کۆڕوکۆبوونەوە کوردییەکانی زانکۆ و تابلۆ و تەنانەت لۆگۆی زانکۆی کوردستان نواندووە.