کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار دەسبەسەر و بۆ ورمێ گوازرایەوە

15:34 - 30 گەلاوێژ 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازراوەتەوە. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی "ترکەش"ـ سەر بە پیرانشار بە ناوی "ئیبراهیم عەلی‌زادە"، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە. لە دڕێژەی گوشار و دەسبەسەرکردنەکانی خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، چەند ڕۆژ پێش هاووڵاتییەکی سەر بە ناوچەی پیرانشار بە ناوی" ئیبراهیم عەلیزادە" لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەیەکی ئیتلاعات لە شاری ورمێ. جێگای ئاماژەیە کە تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.