کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

15:20 - 31 گەلاوێژ 2721

چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە نزیکەی ١٠ ڕۆژ پێش، لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو تا ئێستا ناڕوونە. بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتیەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "ئیدریس شەریفی" تەمەن ٣٢ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیتلاعاتی سپا بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی ئیدریس شەریفییان دەسبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوە. شایانی باسە کە پاش تێپەربوونی ٩ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ئیدریس شەریفی هۆکار یان هۆکارەکانی دەسبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئاشکرا نەبووە و تا ئیستاش چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە.