کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی خەڵکی گوندی" نێ"ی مەریوان بە هەڵکەندنی چاڵاو لە دەشتەکانی ئەو گوندە لە لایەن ڕێژیمەوە

14:02 - 7 خەرمانان 2721

خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان، بەهۆی ئەوەیکە ئیدارەی ئاوی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان بە بۆڕی ئاوی چاڵاوەکان کە لەو گوندە هەڵیانکەندووە دەیگوازێتەوە بۆ نێو شار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. بەپێی زانیارییەکان، دوێنێ شەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، خەڵکی گوندی نێ دەستیان بەسەر چاڵاوەکاندا کە لە لایەن ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی مەریوانەوە ئاوەکەی دەگوازرایەوە و بۆ کاری تایبەتی ڕێژیم کەڵکی لێوەردەگیرا گرتووە. بردنی ئاوی چاڵاوەکانی گوندی نێ لە حاڵێکدایە کە خەڵکی ئەو گوندە بۆ ئاوی خواردنەوەیان کێشەیان هەیە و کەمیی ئاو کێشەی بۆ خەڵک دروست کردووە. شایانی باسە کە خەڵکی نێ بڕیاریانداوە بەردەوام بن لە ناڕەزایەتییەکانیان و نەهێڵن ئاوی ئەو چاڵاوانە لە لایەن ڕێژیمەوە بگوازرێتەوە تائەو کاتەی کێشەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکەیان چارەسەر دەکرێ.