کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئازادکرانی ٦ کەس لە گیراوانی سنە دوای چوار مانگ بە دانانی بارمتە

14:24 - 7 خەرمانان 2721

شەش کەس لە دەستبەسەر کراوانی گوندەکانی نییەر و شیان سەر بە شاری سنە دوای چوار مانگ بە بارمتە ئازاد کران. ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، چوار هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندی نییەر بە ناوەکانی کاوە مینبەری، سەریاد مینبەری، شێرکۆ مینبەری و پەیام مینبەری هاوڕێ لەگەڵ بێهزاد محەمەدی خەلکی شیان هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتیی ئازاد کران. هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە، نەجات عەزیزی، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی شیان، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراوە. ئەم شەش کەسە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیاندا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەهاچاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.