کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگهێشتی وریا غەفووری بۆکۆمیتەی ئینزیباتیی یانەی ئیستقلال

14:50 - 7 خەرمانان 2721

وریا غەفووری یاریزانی کوردی یانەی ئیستقلال بە هۆی چالاکیی و هەڵوێستەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا لە لایەن کۆمیتەی دیسیپلینی باشگاکەوە بانگهێشت کراوە بۆ لێپێچینەوە. بە پێی نامەیەکی شاراوەی بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی ئینزباتیی یانەی ئیستقلال کە بۆ وریا غەفووری یاریزانی کوردی ئەو یانەیە نێردراوە، ناوبراو بە هۆی هەڵوێستەکانی و چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە پشتیوانیی لە خەڵکی ئێران و زۆرجاریش لە خەڵکی کوردستان کردووە و بە دژی ڕێژیم و کاربەدەستانی حکوومەتی بابەتی داناوە و بە هۆی نەترسی و بوێری و هەڵوێستەکانییەوە کەسێکی بەرچاو و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی ئێرانە، بانگهێشتی کۆمیتەی ئینزباتیی ئەو یانەیە کراوە.