کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی ٣ کچی مێرمنداڵ لە جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

16:36 - 7 خەرمانان 2721

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری جوانڕۆ، ٣ کچی میرمنداڵیان دەسبەسەر کردووە و یەکیان هەوڵی خۆکوشتنی داوە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کچی مێرمنداڵ بە ناوەکانی "تارا ئەحمەدی" تەمەن ١٦ ساڵ، "سۆنیا کەریمی" تەمەن ١٤ ساڵ و "پەریا فەتحی" تەمەن ١٤ساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی نایاسایی لە شاری "جوانڕۆ"ـی سەر بە پاریزگای کرماشان دەسبەسەر کراون کە یەکێکیان دوای دەسبەسەرکرانی هەوڵی خۆکوشتنی داوە. شایانی باسە کە، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کوردستان بە درێژایی زیاتر لە چوار دەیە خەریکی ئازار و ئەشکەنجە و لەسێدارەدانی کچان و کوڕانی کوردستانن و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵدەکوتنە سەریان و دەسبەسەریان دەکەن. جێی ئاماژەیە کە باری تەندروستی "تارا ئەحمەدی" ناجێگیرە و ئێستا لە بەشی ICU لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری جوانڕۆ لەژێر چاوەدێری پزیشکی ‌دایە.