کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی دیکە لە شنۆ

14:33 - 8 خەرمانان 2721

لە دریژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە شاری شنۆ، دوو کەسی دیکە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری شنۆ دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی شێرزاد مامەندی خەڵکی گوندی نەرزیوە و حەیدەر عەلیزاده خەڵکی گوندی قزناوێ دەسبەسەر کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕێژیم بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری ئەو دوو کەسەیان دەسبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هێزانە دوای دەسبەسەر کردنی حەیدەر عەلیزاده و شێرزاد مامندی ماڵی ئەو دوو کەسەشیان پشکنیوە. هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەسبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.