کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کردنی ماموستایەکی ئایینی خەڵکی شنۆ

16:26 - 11 خەرمانان 2721

ماموستایەکی ئایینی خەڵکی ناوچەی شنۆ لە مەریوان دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠، ماموستا مەلا “جەبار پیشاهەنگ” ماموستای مزگەوتی ئاوایی “خانلەر” و خەڵکی ئاوایی “گەلاز” سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە لە سنووری مەریوان دەسبەسەر کرا. لەم پێوەندییەدا و هەر بەپێی سەرچاوەکەی چاونیوز، ئەو ماموستایە لە باشووری کوردستان دەگەڕایەوە و لە سنووری مەریوان بەبێ بەڵگەیی قەزایی لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە. وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گیران و شوێنی گرتنەکەی لەبەر دەست دانییە.