کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکهەڵچوونی چەکداریی لە سنووری بانە و کوژرانی بەکرێگیراوێکی ڕێژیم

16:31 - 11 خەرمانان 2721

لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا لە سنووری بانە بەکرێگیراوێکی ڕێژیم کوژرا. بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان شەوی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا لە پاسگای گڵەسوورە لە سنووری بانە لە نێوان هێزێکی کوردیی و بەکرێگیراوانی ڕێژیمدا بەکرێگیراوێک بە ناوی، ڕەشیدسپەهوەند (ئوستوار دوو)،خەڵکی خوڕەماوای لوڕستان، کوژراوە. بە پێی زانیارییەکان ئەو بەکرێگیراوەی ڕێژیم دەستێکی باڵای هەبووە کە کوشتنی کۆڵبەران و ئەزیەت و ئازاری خەڵکدا. تاگەیشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی وردتر لەسەر تێکهەڵچوونەکە لە بەردەستدا نییە.