کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگ کران و لێپرسینەوە لە دوو چالاکی میدیایی لە شاری سەردەشت

16:33 - 11 خەرمانان 2721

بە گوێرەی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز) ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو چالاکی میدیایی و ژینگەپارێز لە شارەکانی ڕەبەت و سەردەشت بە ناوەکانی ئەبووبەکر ئیسماعیلی و محەممەد مەمەنزادە، لەلایەن "پۆلیسی فەتا"وە بانگ کران. بە پێی سەرچاوەکان،ئەو دوو چالاکە میدیاییە بە فەرمانی داواکاری گشتیی سەردەشت و بە بیانووی بڵاوکردنەوەی بابەت لەسەر بچڕانی ئاوی شاری سەردەشت و ناڕەزایەتی دەربڕین بە گواستنەوەی ئاوی ڕووباری "زێی بچووک" بۆ گۆلی ورمێ، بانگ کراون و دوای دوو کاتژمێر لێپرسینەوە و واژۆی بەڵێننامەی نووسراوە ئازاد کراون. شایانی باسە ئەبووبەکر ئیسماعیلی بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامی "ڕەبەت نیوز" و محەممەد مەمەندزادە بەرپرسی کاناڵی تێلێگرامی "بژوێن"ـە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بابەتیان سەبارەت بە گواستنەوەی ئاوی ڕووباری زێی بچووک بۆ گۆلی ورمێ لەم دوو کاناڵە بڵاو کردووەتەوە.