کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بۆکان

02:56 - 2 رەزبەر 2721

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی " کەریم سولەیمانی" بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری بۆکان دڵی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە کەسووکاری کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە ۱ی ڕەزبەری ۱٤۰۰ی هەتاوی، کاک کەریم سولەیمانی باوکی هاوڕێ "محەممەد سولەیمانی"، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە دڵە پڕ لە تاسە و هیواکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ئازیزانی بەجێهێشت. کاک کەریم سولەیمانی لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و نیشتمانپەروەر ژیاوە و دوو مامی بە ناوەکانی "عەلی و ڕەشید سولەیمانی" لەلایەن تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامییەوە لە گوندی ئەربەنووس گولـلەباران کران؛ هەروەڵا ئامۆزایەکیشی بە ناوی "تەها سولەیمانی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو کە ساڵی ۱۳٦۰ی هەتاوی، لە ناو شاری بۆکان شەهید کرا. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێ محەممەد سولەیمانی و سەرجەم بنەماڵەی کۆچکردوو و هەموو خەڵکی ناوچەی بۆکان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.