کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٨ بەندکراوی کورد لە زیندان لەدار دراون

13:39 - 3 رەزبەر 2721

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئیستا٢٨ بەندکراوی کورد لە زیندان لەدار دراون بەپێی "ڕاپۆرتی چاونیوز" لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا لانیکەم ١٧ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون کە پێشتر بە تاوانی کوشتن بە ئانقەست یان تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی بەهاریشدا لانیکەم ١١ بەندکراوی کوردی ئێعدام کردبوو، بەوەش ژمارەی ئەو بەندکراوە کوردانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لەدار دراون، ٢٨ کەس بووە. ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩یشدا لانیکەم ٤٩ کەس بووە کە ‌به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته‌ زۆرترین ڕێژەی ئێعدامەکان لە کوردستان بووە. بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی ١٣٩٩ لە کوردستان ئێعدام کراون، بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست لەدار دراون و چوار کەسیش لەوان بەندیی سیاسی بوون. ،،،،،