کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لانیکەم ١١ کەسی دیکە لە کوردستان بە تەقینەوەی مین کوژراون یان نقوستان بوون

13:45 - 3 رەزبەر 2721

لەمساڵیشدا بەهۆی تەقینەوەی مین لانیکەم ١١ کەسی دیکە لە کوردستان بە تەقینەوەی مین کوژراون یان نقوستان بوون بەپێی ڕاپۆرتی "چاونیوز" لە ماوەی هاوینی ئه‌مساڵدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە ١٢ قوربانیی لێ‌کەوتۆتەوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٤ کەس لەوانی ئاشکرا کردووە کە بەو هۆیە گیانیان لەدەست داوە. لە وەرزی بەهاریشدا چاونیوز شوناسی ٧ کەسی ئاشکرا کردبوو کە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژرابوون، یان گیانیان لەدەست دابوو. بەو پێیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ١١ کەس بوونەتەوە قوربانیی تەقینەوەی مین کە ٨ کەسیان کوژراون و ٣ کەسیش نقوستان بوون. جێی باسە ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ٥٠ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٣١ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بوو. بەپێی زانیارییەکانی "چاونیوز" لەو ٣١ کەسە ٢١ کەسیان بریندار و نقوستان و ١٠ کەسیشیان گیانیان لەدەست دابوو.