کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەرەتای بەهارەوە تا کۆتایی هاوین ٧١ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە

13:58 - 3 رەزبەر 2721

لە سەرەتای بەهارەوە تا کۆتایی هاوین ٧١ کەس لە کوردستان بە خۆکوشتن کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە. بەپێی ڕاپۆرتی "چاونیوز" لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ٦٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٢٧ کەس لەوانی تۆمار کردوە. کە که‌م‌ته‌مه‌نترینیان کوڕێکی ١٤ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ بووه‌. "چاونیوز" لە ڕاپۆرتی وەرزی بەهاری خۆیدا ناونیشانی ٤٤ کەسی ئاشکرا کردبوو کە بەهۆی خۆکوشتنەوە کۆتاییان بە ژیانیان هێنابوو. بەو پێیە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانیکەم ٧١ کەس لە سەدەی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بووە. جێی باسە کە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)شدا لانیکەم ١٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوشتنیان دابوو‌، هەوڵەکانیان سەرکەوتوو ببوو.