کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ دوای دەسبەسەرکرانی

15:08 - 5 رەزبەر 2721

لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆ لە پاش دەسبەسەرکردنی هیچ زانییارییەک لەبەردەستدا نییە. لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ئاڵیاوێی سەر بە شاری بە ناوی ڕەحمان ئەسەدی، کە نزیک بە دوو مانگە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، تەنیا جارێک پێوەندیی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە و هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێ‌ئاکام ماوەتەوە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و گرتنی پارێزەر" بێبەری کراوە. جێی ئاماژەیە کە ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، ڕەحمان ئەسەدی بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شنۆ دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی شاری ورمێ کرابوو و هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ڕەحمان ئەسەدی، زانیارییەکی ورد بە دەست نەهاتووە.