کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی جوانڕۆ

18:24 - 5 رەزبەر 2721

کەسایەتییەکی خۆشناو و کوردپەروەری شاری جوانڕۆ بە ناوی حوسێن کەرەمی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی ۱ی ڕەزبەری ۱٤۰۰ی هەتاوی، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە شاری جوانڕۆ بە ناوی حوسێن کەرەمی، کوڕی حاجی کاک ئەحمەد، بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. حوسێن کەرەمی ساڵی ٦۰ی هەتاوی بە تاوانی هاوکاریی حیزبی دێموکرات بۆ ماوەی ۲ساڵ لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان لەژێر ئەشکەنجەی ڕێژیمدا دەبێ و بە چەشنێک کە تا چەند ساڵی دواتریش ئاسەواری ئەشکەنجە بە لەشییەوە دیاربوو. ناوبراو هەروەها کەسێکی قسەخۆش و جێگای متمانە و ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بوو و هەموو کات ئاواتی بینینی پێشمەرگە لەنێو شارەکانی کوردستان و ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بوو. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی‌دوایی کاک حوسێن کەرەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.