کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە نەوسوود

15:47 - 6 رەزبەر 2721

دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ڕاوەدوونانی ئەو هێزانە، دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی سەرکەوت کەرەمی و مەسعوود بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە ناوندە دەرمانییەکان جوانڕۆ گوازرانەوە و لەژێر چاوەدێری چڕی پزیشکی دان. جێی ئاماژەیە کە بەشێکی زۆر لە خەڵکی کوردستان بەهۆی بێکاری و بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان، ڕوودەکەنە کۆڵبەری لەسەر سنوورەکان و لەو ڕێگایەشدا ساڵانە بە سەدان کەس بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران دەکوژرێن و بریندار دەبن کە بەپێی ئامارەکان لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٣٤ کۆڵبەر لە کوردستان کوژراون و بریندار بوون.