کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی حوکمی بەندکران بەسەر هاووڵاتییەکی خەلكی بیجار

15:51 - 6 رەزبەر 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجار بە تۆمەتی لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بیجار بە ناوی "دانش مولوودی" تەمەن ٢٥ ساڵ، سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزایە لەلایەن لقی یەکی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بیجار و بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژ بە نیزام لە ڕێگەی ئەندامەتی و لایەنگری لە حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیم بەسەریدا سەپێندراوە. دانش مولوودی، ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و دوای ٦ مانگ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو.