کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی کار

15:55 - 6 رەزبەر 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوو و گیانی لەدەستدا. ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەر ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "یەعقووب پاتینی" تەمەن ٢١ ساڵ لە کاتی کارکردندا و بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەعقووب پاتینی وەستای ئارماتۆربەندی بووە و بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە داربەست لە نهۆمی هەشتەمی بینایەک، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کاریی کرێکاران لە شوێنی کار و لەلایەن خاوەنکارەوە و نەبوونی کەرەستەی خۆپاراستنی لە کاتی کارکردندا ساڵانە بە سەدان کرێکار تووشی ڕووداوی کار دەبن و وڵاتی ئێران لە بواری پاراستنی ئەمنییەتی گیانی کرێکاران لە جیهاندا لە پلەی ١٠٢هـەم دایە و لە سەرەتای شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٣١ کرێکاری کورد بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.