کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست پرۆژەی ئاوەدانکردنەوەی زانکۆی کرماشان ڕاوەستاوە

15:58 - 6 رەزبەر 2721

بەهۆی نەبوونی پارە، سازکردنی بەشەکانی کیمیا و ئابووری لە زانکۆی کرماشان ڕاگیراوە. سەرۆکی زانکۆی ڕازی کرماشان ڕایگەیاند: پرۆژەی ئاوەدانکردنەوەی بەشەکانی کیمیا و ئابووری لە زانکۆی کرماشان بەشێوەی نیوەکارە ڕاوگیراوە و بەهۆی نەبوونی پارە دەرەتانی درێژەپێدان بە پڕۆژەکە نەماوە لە حاڵێکدا کە سازکردنی ئەم دوو بەشە دەتوانێ ببێ بە هۆکاری سەرکەوتنی زیاتر و لە بەرژەوەندیی خوێندکاران و زانکۆی ڕازی و هۆکاری گەشەی زانستی و ئابووریی شاری کرماشانە. دوکتور"محەممەدئیبراهیم ئەعلەمی" ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی شۆرای زانکۆدا ڕایگەیاندووە کە بۆ بە ئاکام گەیاندنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی زانکۆ پێویست بە زیاتر لە چەند میلیارد تمەن پارەیە و بووجەی زانکۆی ڕازی زۆر کەمتر لەو ڕادەیەیە و پێویستە وەزارەتی زانست بووجەی تایبەت بۆ ئەو زانکۆیە تەرخان بکات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بۆ زۆر سازمان و ڕێکخراوی توندئاژۆی مەزهەبی و نیزامی لە کرماشان بودجەی چەندەها میلیاردی تەرخان دەکرێت کە بێجگە لە ئاژاوەنانەوە و دواخستنی خەڵک لە زانست، ئاکامێکی دیکەی نییە.