کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە

14:56 - 7 رەزبەر 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی" ئارمان ئەسەدی" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنەگەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شاری سنە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ئارمان ئەسەدی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی شارام‌فەر لە شاری سنە کراوە. جێگای ئاماژەیە کە ئارمان ئەسەدی یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری دیواندەرەیە و هەتا ئێستا هۆ یان هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی ناوبراو نەزانراوە. ئەم چالاکە کوردە ڕۆژی سێشەممە لە ڕێگای پێوەندییەکی تەلەفۆنی کورتەوە، شوێنی ڕاگیرانی بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە.