کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی دوو چالاکی ژێنگەیی

14:23 - 8 رەزبەر 2721

دوو چالاکی ژینگەیی خەڵکی شارەکانی سنە و بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠، چالاکێکی ژینگەیی خەڵکی بانە بە ناوی "سەلاح حوسێن پەنا" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانان چالاکێکی دیکەی ژینگەپارێزیی خەڵکی سنە بە ناوی "سالار ساڵحی" لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا. تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان و سەردانیان بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکان بێ‌ئاکام ماوەتەوە.