کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونی چارەنووسی دوو برای بەندکراوی خەڵکی بانە

14:54 - 13 رەزبەر 2721

دووو برای خەڵکی بانە دوای دەسبەسەرکردنیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، چارەنووسیان هەروا ناڕوونە. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی بانە بە ناوەکانی "جەماڵ عەبدوڵاهی و کەماڵ عەبدوڵاهی" ماوەی پێنج مانگە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراون . ئەم دوو برایە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی ئەو پێنج مانگەدا سەرەرای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکان، هەوڵەکانیان بێ‌ئاکام ماوەتەوە و ئەو دوو برایە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و مافی دەست پێڕاگەیشتن بە پارێز بێبەش کراون.