کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەکرێگیراوێکی ڕێژیم لە شاری پیرانشار بە سزای خیانەتەکانی گەیشت

17:57 - 13 رەزبەر 2721

بەکرێگیراوێکی ڕێژیم بە ناوی خدر پیرۆتی نیا، لە شاری پیرانشار بە سزای خیانەتەکانی گەیشت. بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، بەکرێگیراوێکی ڕێژیم لە شاری پیرانشار بە ناوی خدر پیرۆتی نیا لەلایەن چەکدارانی نەناسراو تەقەی لێکراوە و بە سزای خیانەتەکانی بە گەل و نیشتمان گەیشتووە. شایانی باسە کە ئەو بەکرێگیراوەی ڕێژیم چەندین ساڵ وەک نیشتمانفرۆش، دژ بە گەلەکەی چەکی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی پێ‌‌بووە و ئەمڕۆ لە سێ‌ڕێیانی مزگەوتی جامیعەی نوێی پیرانشار لەلایەن چەکدارانی نەناسراو بە سزا خیانەتەکانی گەیشت.