کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکاریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی سەقز و زیویە بۆ ئازادکردنی بێ‌مەرجی مامۆستایانی بەندکراو

15:09 - 14 رەزبەر 2721

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی سەقز و زیویە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان، خوازیاری ئازادکردنی بێ‌مەرجی مامۆستایانی زیندانیکراو و لابردنی گوشار لەسەر چالاکانی سێنفی بوون. لە بەشێکی بەیاننامەی مامۆستایانی سەقز و زیویە هاتووە: گشتگیربوونی کووید ١٩ کە بۆ بەهۆی داخرانی قوتابخانەکان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتەکەمان، بەڕێوەبەرانی بارهێنان و بنەماڵەکانی ئەوانی لەگەڵ کێشەیەکی جیددی بەروڕوو کردەوە، کێشەیەک کە ڕۆڵ و پێگەی گەورەی مامۆستایانی لە بواری بارهێنان، زیاتر لە جاران، دەرخست. هەوڵە بەردەوامەکانی توێژی مامۆستایان لە قەیرانی کۆرۆنا، لە کاتێک ڕوو دەدات کە پشتگوێخستنی دۆخی ژیانی مامۆستایان، کەمتەرخەمی لە جێبەجێ نەکردنی ئەسڵەکانی ١٥ و ٣٠ یاسای بنەڕەتی و هەڵسووکەوتی ئەمنییەتی لەگەڵ چالاکانی سێنفی و مامۆستایان، بوو بەهۆی بەردەوامی بدواداچوونە ڕەواکانی ئەوان لە ڕێگای نامەناردن، وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی پێوەندیدار و لە کۆتاییدا، مانگرتن و کۆبوونەوەی یاسایی ئەوانی لێکەوتەوە. بەداخەوە هەروەک ساڵانی پێشووتر، بە جێگای جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان و هەوڵدان بۆ هەنگاونانی کردەیی لەو پێوەندییەدا، بەردەوامی هەڵسووکەتی ئەمنییەتیی لەگەڵ چالاکانی سێنفی و پشتگوێخستنی داخوازییە ڕەوا و یاساییەکانی ئەوان کەوتە دستووری کاری ناوەندە ئەمنییەکان و نموونەی بەرچاوی ئەو چەترە ئەمنییەتییە، دەسبەسەرکردنی "عەزیز قاسم‌زادە"، مامۆستای دڵسۆز، هونەرمەند و وتەبێژی سێنفیی مامۆستایانی گیلانی بەدواوە بوو. ئێمە وەک مامۆستایانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی سەقز و زیویە، لە ڕۆژی جیهانی مامۆستایاندا داواکاری ئازادکردنی بەبێ مەرجی مامۆستایانی بەندکراوین.