کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترسی کۆماری ئیسلامی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەڕۆژ دەبێتەوە

13:25 - 15 رەزبەر 2721

میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران باس لەوە دەکەن کە ئەو ڕێژیمە ترسی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هەیە و پێیوایە سەربەخۆیی هەرێمی باشووری کوردستان مەترسییەکی جیدییە بۆ سەر ئەو ڕێژیمە. ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاویم ڕۆژنامەی "مەردوم سالاری" کە یەکێک لە ڕۆژنامەکانی نزیک لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە بڵاویکردەوە کە پرسی سەربەخۆیی کوردستان تا ئێستاش یەکێک لە بابەتە گرینگەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوایە و بە جیددی کاری لەسەر دەکەن بۆ ئەوەی کوردستان سەربەخۆبێ و کۆماری ئیسلامیش پێیوایە سەربەخۆی کوردستان مەترسییە بۆسەر پێگەی ئەو ڕێژیمە. کارناسێکی شڕۆڤەکاری دۆخی ناوچەکە وتوویەتی: تا ئێستا هەرێمی کوردستان لە بارەی داهاتی نەوتی خۆی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە و بەردەوام پرسی سەربەخۆی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی ئیسرائیل و دەوڵاتانی ناوچەکە باسێکی گەرم و گوڕە و کار بۆ ئەوە دەکەن کە پرسی سەربەخۆیی بە ئاکامێکی باش بگات بۆ ئەوەی کردەوەی تێکدەرانە و تێرۆریستی لە ناوچەکدا کەم بێتەوە. بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ وڵاتی تورکیە دەستیان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی گەورە کردووە، تورکیە چەندین گرێبەستی نەوتیی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە کە گرینگترینیان بۆڕیی نەوتیی "جیهانـ"ـه و بازرگانیی نێوان ئەو دوو حکوومەتە ناڕەزایەتیی توندی ڕێژیمی ئێرانی لێکەوتوەتەوە و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران دەڵێن؛ ئەوە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی "عێراقـ"ـە.