کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونی چارەنووسی دوو بەنکراوی سیاسیی کورد پاش ٩مانگ بەندکران

14:26 - 17 رەزبەر 2721

دوو بەندکراوی سیاسیی کورد، بەناوەکانی "فەرزاد سامانی و ساکار عەینی" خەڵکی شاری مەهاباد، نزیکەی ٩مانگە لە بەندیخانەدان و تائێستا چارەنووسیان نادیارە. هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، "فەرزاد سامانی و ساکار عەینی"‌یان دەسبەسەر کردووە و پاش ئەوەیکە ٥مانگ بێ سەروشوێن و بێ لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ڕاگیرابوون، تا ئیستاش لەسەر چارەنووسی ئەو بەندکراوانە هیچ زانیارییەک بە بنەماڵەکانیان نەدراوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ زانیاری لەسەر چارەنووسیان بێ ئاکام ماوەتەوە. شایانی باسە کە، فەرزاد سامانی، خوێندکاری لیسانسی بەشی کۆمەڵناسییە و ساکار عەینی دەرچووی بەشی شارسازیی زانکۆی ورمێیە.