کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ سزای ١٤ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

14:39 - 18 رەزبەر 2721

دوو هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ کە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای قەزایی حکومەتی ئێرانەوە هەر کامەیان سزای ٧ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، لە رۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە ناوەکانی "کامیل جەباروند" و "ئەنوەر چالشی" لەلایەن لقی یەکەمی دادگاهی ئینقلابی شاری ورمێ هەر کامەیان سزای ٧ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە. ئەم سزایە بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی" لە ڕێگەی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیمی ئێران بەسەریاندا سەپێندراو و لە ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی "ورمێ"وە بەشێوەی فەرمی بەم دوو هاووڵاتییە ڕاگەیێندراوە. شایانی باسە کە ئەنوەر چالشی خەڵکی گوندی "لورزینی" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێی و کامیل جەباروەند خەڵکی گوندی "چریک ئاوا" ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی مووسا ئالووسی خەڵکی گوندی "لەندی سەروو" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئەلمەهدی سپای ورمێ گوازرابوونەوە.