کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی کارەوە

13:50 - 19 رەزبەر 2721

کرێکارێکی خەڵکی سەقز لەکاتی کارکردن و بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی "ئومید شافێعی" لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکاره لە شەقامی تێلێگرافی ئەو شاره بەهۆی بەربوونەوە لە نۆهەمی سێهەم بە سەختی بریندار بوو. ناوبراو دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەقز بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە. ئومید شافێعی وەستاکار و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی کرێکارانی بیناسازی شاری سەقز بووە. جێی ئاماژەیە کە ساڵانە بە سەدان کرێکار لە شار و ناوچە جیاجیاکانی ئێران و کوردستان بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کاری و کەرەستەی پاراستنی گیانی کرێکاران و گرینگی پێنەدانی خاوەنکاران بە سڵامەتی گیانی و پاراستنی ئەمنییەتی شوێنی کار، تووشی ڕوداوی کار دەبن و گیانیان لەدەستدەدەن یان کەمئەندام دەبن و بەشێکی زۆری ئەو کرێکارانە لەلایەن خاوەنکار و ناوەندە پێوەندیدارەکان بیمە ناکرێن.