کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كوژرانی ٤٠ كه‌س له‌ ماوه‌ی شەش مانگی ڕابردوودا له‌ كرماشان

14:56 - 19 رەزبەر 2721

لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای كرماشان ٤٠ کەس کوژراون. به‌پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ناوخۆ، کێشە بنەماڵییەکان، ناکۆکی لەسەر موڵک و ماڵ، دزی، قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان و دابەزینی ئاستی دان‌بەخۆداگرتنی خەڵک و له‌ هه‌مووی گرینگتر "گرانی، هەژاری و بێكاری" له‌و پارێزگایه‌دا له‌ هۆکارە سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووداوی کوشتن ناسێندراوه‌. شایانی باسه‌ بەپێی توێژینەوەکان، لەو شار و ناوچانەی كه‌ له‌ بوواری ئابووری و خزمه‌تگوزاری زیاتر ‌پشتگوێخراون و کەمتر گەشەیان كردووه‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندووە و ئەوەش زیانی زۆر بە کۆمەڵگەی کوردەواری گەیاندووە.