کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب لە شاری بانە

14:56 - 22 رەزبەر 2721

ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەناوی "ڕەفیق حوسێنی" بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک ڕەفیق حوسێنی ئەندامێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بانە، بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە، دڵە پڕ لە ئاواتەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد. ناوبراو لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری ناوچەی بانە لە دایک بووە، ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی پەیوەندی بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە گرتووە و بە ڕەسمی بووەتە ئەندامێکی چالاکی حیزب لەو ناوچەیە و هەروەها لەو ماوەیەدا زۆر بوێرانە ئەرک و چالاکییەکانی کە پێی ئەسپێردراوە بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەجێی گەیاندووە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک "ڕەفیق"ـەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هەموو کەسوکاری دەکەیەن و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.