کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە سەردەشت

13:53 - 24 رەزبەر 2721

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بەناوی "ژیان عەلی‌پوور" لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، گیانی لەدەستدا. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، درەنگانی شەوی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ژیان عەلی‌پوور، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت تەمەن ٣٢ ساڵ بە تەقەی هێزە تێرۆریستەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە مۆڵگەیەکی نزیک گوندی بێتووشی ناوچەی ئالانی سەردەشت جێگیر کراون، گیانی لەدەستدا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ژیان عەلی‌پوور، لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری ناوچەی ئالان و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە و بە گولـلەیەکی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم پشتی پێکراوە و گولـلەکە لە سینگییەوە هاتووەتە دەرەوە. شایانی باسە کە ناوبراو خەڵکی گوندی "بێژوێ"ـی سەر بە شاری سەردەشت و باوکی دوو منداڵ و برای "هوشەمەند عەلی‌پوور" بەندکراوی سیاسیی کوردە.