کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسینەوە و هەڕەشەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە جەبار دەستباز

13:15 - 27 رەزبەر 2721

ڕۆژنامەنووس جەبار دەستباز، بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و لێپرسینەوەی توندی لێکرا. ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، جەبار دەستباز، ڕۆژنامەنووسی کورد بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و لێپرسینەوەی توندی لێکرا. به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەم ڕۆژنامەنووسە لە ڕێگەی بەڵگەی نووسراو و فەرمی بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە. ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند: جەبار، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا و هەتا ئێستا زانیاری لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکرانی ناوبراو لەدەستدا نییە. جەبار دەستباز خەڵکی دیواندەره و دانیشتووی سنەیە و تا ئێستا چەندین ڕاپۆرتی لە سەر قوربانیانی مین، کۆڵبەران و توندوتیژی دژی ژنان بڵاو کردۆتەوە.