کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەنێوچوونی بەشێک لە دارستانەکانی "بناگوێـ"ی مەریوان

14:30 - 28 رەزبەر 2721

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە ڕۆژی ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن کەسانی ژینگەدۆست هەڵگیراوەتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، کەسانی هەلپەرست دارستانەکانی "بناگوێـ"ی "مەریوانیان لەنێو بردووە. ئەو دارستانە کە لە شارۆچکەی پیشەیی و سەرەتای ڕێگای "بەییڵـە"ی ئەو شارە نزیکە، پێشتر بەهۆی ئاگرکەوتنەوە بەشێک لە دارەکانی لەنێو چوون و کەسانی هەلپەرست بە بیانووی دارە سووتاوەکان، دارە تەڕ و زیندووەکانیشیان بڕیون. جێی ئاماژەیە کە ژینگەی کوردستان بەردەوام کەوتووەتە بەر هێرشی ناحەزانی ژینگە و کەسانی هەلپەرست و بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەوە هیچ هەڵوێستێکیان نییە.