کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاوی گۆلی ورمێ نیواونیو کەمی کردووە

15:33 - 28 رەزبەر 2721

ئاوی گۆلی ورمێ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا نیواونیو دابەزیوە. بەرپرسی ئیدارەی ئاوی ناوچەیی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاندووە کە قەبارەی ئاوی گۆلی ورمێ لە ئێستادا ٢ میلیارد و ٤٥٠ میلیۆن میتری سێجایە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوودا نیواونیو دابەزیوە. ئاوی گۆلی ورمێ بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیم و نەبوونی هیچ ڕێکارێک بۆ بەرگری لە لەناوچوونی و هەروەها وشکەساڵی، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خەریکی دابەزینە و بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو نزیک بە ٢ میلیارد میتری سێجا کەمی کردووە. شایانی باسە کە ئاستی گۆلی ورمێ لە ئێستادا گەیشتووە بە هەزار و ٢٧١ میتر لە سەرووی ئاوە ئازادەکان کە زیاتر لە ٦٣ سانتی‌میتر کەمتر لە ساڵی ڕابردوویە.