کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی دوو شەهیدی کوردستان لە ناوچەی بۆکان

14:04 - 29 رەزبەر 2721

دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی دایە "مریەم کەرامەت" لەگوندی "حاجی‌ئاوا"ـی ناوچەی "ئەحمەدیکۆر"ی شاری بۆکان، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و دڵی لە لێدان کەوت. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە مریەم کەرامەت دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوەکانی شەهید مەولوود و شەهید سەعید ڕۆستەمی، شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی نیشتمان لە گوندی "حاجی‌ئاوا"ی ناوچەی "ئەحمەدیکۆر"ی شاری بۆکان بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە ماڵاوایی لە ئامانجی پیرۆزی کوڕە شەهیدەکانی و هەموو ڕێبوارانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان کرد و دڵی لە لێدان کەوت. دایە مریەم تا کاتی کۆچی دوایی بەردەوام دڵی لای ڕێبازی ڕیگەی کوڕە شەهیدەکانی بوو و هەمیشە ئەوەی دەخواست کە ئاواتی شەهیدانی کوردستان بەدیبێن. دایە مریەم کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزب خۆشەویست بوو و بەو پەڕی دڵسۆزییەوە سات بە سات چاوەڕیی وەدیهاتنی ئاواتی پیرۆزی شەهیدانی نیشتمانی دەکرد کە بە داخەوە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە نەگەیشت بە ئاواتەکە پیرۆزەکەی. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی دایە مریەم و هەموو خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکەیەن و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.