کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی مەریوان

14:49 - 29 رەزبەر 2721

کاک ئەحمەد عەلی زادە باوکی شەهید غالب عەلیزادە لە ئاوایی ژنێن لە ناوچەی مەریوان کۆچی دوایی کرد. کاک ئەحمەد رۆژی سێ شەممە ٢٧ی ڕەزبەر لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە ئاوایی ژنێن دڵە پڕ لە هیواکەی کە ئاواتی وەدیهاتنی ئامانجەکانی کوڕە شەهیدەکەی و هەموو شەهیدانی کوردستان بوو لە لێدان کەوت. شەهید غالب پێشمەرگەی لاوی ڕووح سووکی حیزبی دێموکرات بوو کە لە تەمەنی لاویدا و تەنیا ٢٢ ساڵ لە تەمەنی پڕ سەروەریی تێپەڕاندبوو ، لە شاری سلێمانی لە گەڵ هاوڕێیەکی بە ناوی ئەمجەد مەلایی ناسراو بە کۆڵنەدەر کەوتنە بەر دەسڕێژی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی و گیانی پاکیان بە ڕێگای ڕزگاری کوردستان بەخشی. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی کاک ئەحمەد و کەسوکارەکەی دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.