کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە

14:30 - 8 خەزەڵوەر 2721

دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات بە ناوی "شەرافەت ئەڵاوەیسی" دایکی شەهید تۆفیق ئەڵاوەیسی، لە تەمەنی ٨١ساڵیدا لە شاری سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دایە شەرافەت ئەڵاوەیسی دایکی شەهید تۆفیق ئەڵاوەیسی کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە تەمەنی ٨١ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سنە، ماڵاوایی لە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی کرد و بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت. شەهید تۆفیق، ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، لە بەرگرییەکی پێشمەرگانەدا لەخاکی کوردستان، لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە ڕووبەڕووبوونەوە ولە بەرگرییەکی قارەمانانەدا شەهید بوو و چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە، تەرمی دایە شەرافەت بە بەشداریی خەڵکی نیشتمانپەروەری ناوچەی سنە بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا. لەلایەن ناوەندی راگەیاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی دایە شەرافەت و هەموو کەسوکار و خەڵکی ناوچەی سنە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.