کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی نالەباری کۆچبەرانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری بێلاڕووس

14:37 - 11 خەزەڵوەر 2721

كۆچبه‌رانی کوردی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ سنووری بێلاڕووس- لەهێستان گیریان خواردووە و لە دۆخێکی خراپ دان. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، نزیکەی ٣٠٠ کۆچبەری کوردی خەڵکی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سنووری بێلاڕووس – لەهێستان گیریان خواردووە و داوای هاوکاری بەپەلە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ دەکەن. لە چەند ڕۆژی ڕابروودا چەندین کۆچبەر له‌ سنووری نێوان بێلاڕووس و لەهێستان بەهۆی برسیێتی و سەرماوە گیانیان لەدەستداوە؛ له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هۆی خراپی هه‌ڵسوكه‌وتی پۆلیسی وڵاتانی بێلاڕووس و لەهێستان به‌مه‌به‌ستی ڕێگری‌كردن له‌ سنووربه‌زاندنی ئه‌و كۆچبه‌رانه،‌ ده‌ست و قاچی چه‌ند كۆچبه‌رێكیان شكاندووه‌ و به‌هۆی سه‌رمای زۆره‌وه‌ مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش هه‌یه‌.