کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی پێشمەرگە و ئەندامێکی پێشووی حیزب لە شاری مەریوان

14:41 - 11 خەزەڵوەر 2721

حاتەم ناسری، کەسایەتیی شوڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری ناوچەی مەریوان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێشمەرگەیەکی پێشوو و ئەندامێکی لەمێژینەی حیزب و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری خەڵکی ناوچەی مەریوان بە ناوی " حاتەم ناسری" بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد. کاک حاتەم ناسری بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە و بەهۆی هێندێک کێشەی تایبەتەوە لەسەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە بۆ ناوخۆ و لە شاری سنە نیشتەجێ بووە . لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی‌دوایی کاک "حاتەم ناسری" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.