کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار

17:21 - 11 خەزەڵوەر 2721

"ئەحمەد بەزلە" پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کاک ئەحمەد بەزلە پێشمەرگە و کادری پێشووی حیزب لە ناوچەی پیران ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەری١٤٠٠ـی ماڵاوایی لە ژیان کرد. ئەحمەد بەزلە وەک پێشمەرگەیەکی هەڵسووڕ و کادری ناوچە لەدەیەی ٦٠ی هەتاوی‌دا لەخزمەت جووڵانەوەی ڕزگاری خوازی خەڵکی کوردستان و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بووە و بەوپەڕی بەرپرسیارەتیەوە ئەرکە حیزبیەکانی ڕاپەڕاندووە، پاش ساڵی ٦٤ لەسەر بڕیاری حیزب دەگەڕێتەوە نێو بنەماڵەکەی و هەردەم بە بیروباوەڕەوە لەگەڵ حیزبی دێموکراتدا مایەوە و جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەی پیران و خەڵکی دێموکراتدۆستی پیرانشار بووە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی‌دوایی کاک " ئەحمەد بەزلە " سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم وکەسوکاریان لە پیرانشار دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.