کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکدانی مەیدانی دوکتور قاسملوو لە شارەدێ نێ لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕێژیم

17:24 - 11 خەزەڵوەر 2721

گۆڕەپانی شارەدێ نێ سەر بە شاری مەریوان کە لەنێو خەڵکدا بە مەیدانی "شەهید دوکتور قاسملوو" ناسراوە، لەلایەن جاش و خۆفرۆشانەوە تێک دراوە. ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، گۆڕەپانی سەرەکیی شارەدێی نێ کە شوێنی بەڕێوەچوونی بۆنە و ڕێوڕەسمە نەتەوەییەکان بوو، لەلایەن سیخوڕ و جاشەکانی ڕێژیمەوە تێکدراوە و ئەو کارەش لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم تەنیا بە مەبەستی شێواندنی شوێنی بەڕێوەچوونی بۆنە نەتەوەییان ئەنجام دراوە. شایانی باسە کە لە شارەدێی نێ خەڵکێکی وڵاتپارێز و نیشتمانپەرور دەژین و ئەم مەیدانە کە گۆڕەپانی گێڕانی ئاهەنگی نەوروز و هەندێک جاریش ساڵیادی بە بیرهێنانەوەی کەسایەتییە گەورەکان بووە، بە لۆدێر تێکدراوە.