کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی شوانێک لە سنوورەکانی ورمێ بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

14:09 - 12 خەزەڵوەر 2721

وەیسی بادینی، لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە سنوورەکانی ورمێ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ورمێ شوانێکیان بە ناوی وەیسی بادینی داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە و کوشتوویانە. وەیسی بادینی خەڵکی گوندی سۆرکان سەر بە ناوچەی مەڕگەوەڕی ورمێ لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لەلایەن ئەو هێزانەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە و بەهۆی خوێنبەربوونەوە. دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە. شایانی باسە کە تەرمی وەیسی بادینی کە باوکی دوو منداڵیشە هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.