کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوون و کوژرانی ١٧ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی سەقز-دیواندەرە

14:11 - 12 خەزەڵوەر 2721

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئوتوبووس و ترێلییەکی بارهەڵگر لە جادەی سەقز - دیواندەرە ڕووی‌دا. بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەکانی کوردستان ڕۆژانە چەند بنەماڵەیەک داخدار دەبن و دوایین ڕووداوی هاتوچۆ، سەرلەبەیانی چوارشەممە لەنێوان ئوتوبووسی مسافیربەری ورمێ-کرماشان و ترێلییەک لە جادەی سەقز- دیواندەرە ڕووی داوە. بەپێی زانیارییەکان شوفێری ئوتوبووسەکە دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە و تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ١٦ کەس لە دانیشتووانی ئوتوبووسەکە برینداربوون کە باری تەندروستی هێندێک لە مسافیرەکان خراپە و بریندارانی ئەم ڕووداوە براونەتە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز. جێی ئاماژەیە کە ڕۆژانە بەهۆی خراپی ڕێگەوبانەکانی کوردستان ڕووداوی هاتووچۆ ڕوو دەدەن کە بێجگە لە خەساری ماڵی، چەندین بنەماڵەش داخدار دەکات.