کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی سزای ١٠ ساڵ زیندان بەسەر چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی خۆراسان

14:38 - 15 خەزەڵوەر 2721

"مەحموود نیرومەند"، چالاکێکی کولتووریی کوردی خۆراسان لەلایەن دادگای ئێنقلابی شاری مەشهەد سزای 10 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. دادگا بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە ڕێگەی ئەندامەتیی لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات، ئەو سزایەی بەسەر نیرومەنددا سەپاندووە ناوبراو 36 ساڵی تەمەنە و خەڵکی گوندی "پلگەرد"ـی سەر بە شاری "دەرگەزە" لە پارێزگای خۆراسان و دانیشتووی شاری مەشهەدە . نیرومەند لە بواری کولتووری و کۆمەڵایەتی چالاکی دەکات و لە ٤ـی جۆزەردانی ١٤٠٠ـی هەتاوییەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری مەشهەد دەستبەسەرکرا و دوای مانگێک گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی "وەکیل ئاباد"ـی مەشهەد. "مەحموود نیرومەند" لە کاتی دادگاییکردنیدا پارێزەری نەبووە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە گرتووخانە بڕیاری دادگای پێڕاگەیەندراوە.