کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم

14:40 - 15 خەزەڵوەر 2721

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بەناوی" محەممەد خودایی" لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنورییەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاونیوز شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری ناوچەی “سارداو” سەر بە شاری بانە کۆڵبەرێکیان بە ناوی “محەممەد خودایی” داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە و کوشتوویانە. محەممەد خودایی ٢٨ ساڵە و خەڵکی گوندی “کانی سێف” سەر بە شاری بانەیە، ئەم کۆڵبەرە کەلەکەی ٤ فیشەکی بەرکەوتووە و دەسبەجێی گیانی لەدەستداوە.